نه‌وا
یه‌كێتیی ئه‌وروپا و وڵاتانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا دووباره پشتگیریی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی وڵاتانی 5+1 و ئێران ده‌كه‌ن و دوپاتیده‌كانه‌وه، رێككه‌وتنه‌كه تاكه رێگایه بۆ به‌ئاشتی هێشتنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران.
هه‌ریه‌ك له وته‌بێژان به ناوی جۆزێف بۆریێل نوێنه‌ری باڵای ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، كه هه‌رسێ وڵاته‌كه به‌شدارن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕی له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ وه‌ستاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و لێخۆشبونانه‌ی له چوارچێوه‌ی سزاكانی وڵاته‌كه بۆ سه‌ر ئێران كاریان پێده‌كرا.
یه‌كێتیی ئه‌وروپا و سێ وڵاته ئه‌وروپییه‌كه دوپاتیده‌كه‌نه‌وه، رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه و ئه‌و پلانی كاره هاوبه‌شه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون، له به‌رژه‌وه‌ندیی بڵاونه‌بونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیدایه و باشترین و تاكه رێگه‌یه بۆ دڵنیاییدان به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له چوارچێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا واشنتۆن بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئه‌و لێخۆشبونانه‌ی له چوارچێوه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كاریان پێده‌كرا، رابگرێت و هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه.