نه‌وا
له هێرشێكى چه‌كدارانى داعشدا ئه‌ندامێكى هێزه ئه‌منییه‌كان كوژرا و 5ى دیكه برینداربون، له به‌غداش به‌رپرسێكى هه‌مان رێكخراو ده‌ستگیركرا.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌زارى سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، له باشورى شاری سامه‌را چه‌كدارانى رێكخراوى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پشكنیكى سه‌ربه پۆلیسى فیدراڵى، به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه ئه‌ندامێكى ئه‌و هێزه‌ى پۆلیس كوژراوه و 5 ئه‌ندامى دیكه‌یان برینداربون، دواى روداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منیه‌كان ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له پارێزگاى به‌غدا به‌رپه‌رسێكى رێكخراوى داعش ده‌ستگیركرا، كه له پرۆسه‌ى ئازادكردنى موسڵدا برینداركرابو، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیشیدا، دوو بۆمبی پێبوه و ئاماده‌كرابون بۆ ته‌قینه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش، پێشتر سێ براى له موسڵ خۆیان ته‌قاندوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها باوكیشى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوى ته‌قاندوه‌ته‌وه.