نه‌وا
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له فه‌ره‌نسا ده‌ریخستووه، كه كۆرۆنا نه‌ك له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ، به‌ڵكوو له مانگی 11 ی ساڵی رابردوو له ئه‌وروپا بڵاوبوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل تیمێكی لێكۆڵه‌رانی پزیشكی له فه‌ره‌نسا به سه‌رپه‌رشتی میشێل شمیت دوای وردبینی بۆ هه‌زاران وێنه‌ی تیشكی ئێكسی سنگی نه‌خۆشه‌كان كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 دا گیرابوون، نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی تووشبوون به كۆرۆنایان به‌دی كردووه.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون له نێوان 16 بۆ 18 ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوودا بووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، له نێوان مانگی كانونی دووه‌می پاره‌كه و 16 ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ 12 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرابوون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر راگه‌یه‌نرابوو، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له 24 ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ تۆمار كراون.