وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ باره‌ی ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

31/05/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رایگه‌یاند، هیچ پاره‌یه‌كی تر بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ناكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی رێككه‌وتنێكی كۆتایی و گشتگیر له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژۆ ده‌كرێت. 
له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق سه‌باره‌ت به‌ ره‌وانه‌كردنی 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم جه‌ختی له‌ پابه‌ندبوونی وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ یاسا و رێكاره‌ فه‌رمیه‌كان له‌مامه‌ڵه‌كانی كردۆته‌وه‌.
راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و بڕه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه‌ ته‌نها بۆ مانگی نیسان بووه‌ و به‌ پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ ناردویانه‌ و رێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆ ئه‌ووه‌ی له‌ مانگی حوزه‌یراندا هه‌ردوولا بگه‌نه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر پرسه‌ داراییه‌كانی نێوانیان.
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتنێكی گشتگیر و كۆتایی هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی تر ره‌وانه‌ی هه‌رێم ناكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ 15 ی ئادار ئه‌منیدارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌ پاساوی راده‌ستنه‌كردنی داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێم به‌ سۆمۆ ناردنی پاره‌ی بۆ هه‌رێم راگرت، دوو شاندی باڵای هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدایان كرد و دواجار  حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا 400 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group