نه‌وا
ناوه‌ندى چاودێریكردنى تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت داوا له وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیه‌كانی عیراق ده‌كات، خزمه‌تگوزاریه‌كانى ئینته‌رنێت باش بكات و مه‌رج به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا بسه‌پێنێت و چاودێرییان بكات، هه‌روه‌ها ده‌رگاى تۆماركردنى سكاڵاش بۆ هاووڵاتیان بكاته‌وه.
ناوه‌نده‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیه‌كان پێویسته په‌ره به ژێرخانى تایبه‌ت به تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت بدات و نرخى باج و به‌كرێدانى ژێرخان كه‌مبكاته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته ده‌رگاى تۆماركردنى سكاڵا بۆ هاووڵاتیان بكاته‌وه تا دژى خراپى خزمه‌تگوزاریه‌كان سكاڵا تۆماربكه‌ن له‌سه‌ر كۆمپانیاكان، بۆئه‌وه‌ى رێوشوێنى سزادان دژى ئه‌و كۆمپانیایانه جێبه‌جێ بكرێت.
ناوه‌ندى چاودێریكردنى تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت باسى له‌وه‌شكردوه، پێویسته وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بگاته چاره‌سه‌رێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخ، كه له‌چاو ده‌وڵه‌تانى دراوسێدا زۆره، داواش ده‌كات وه‌زاره‌ته‌كه كۆتایى به دزه‌پێكردنى مێگاكانى ئینته‌رنێت بهێنێت، كه كاریگه‌رى ئاشكراى له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارى تۆڕه‌كان دروستكردوه.
ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه، ده‌بێته په‌له بكرێت له رێكخستنه‌وه‌ى كارى كۆمپانیاكان و دانانى میكانیزمێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى تاوه‌ره‌كانى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت، چونكه بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و تاوه‌رانه به رێگه‌ى 50% كاریگه‌رى له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كان كردوه، هه‌روه‌ها ئاسمانى عیراق بریتییه له گێژاوێك له له‌ره‌له‌ره‌كان ئه‌وه‌ش به‌هۆى كێشمه‌كێشى نێوان خاوه‌نى تاوه‌ره‌كان كه خزمه‌تگوزاریه‌كى زۆر خراپ بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن و له زۆربه‌ى كاتدا خێرایى ده‌گاته ته‌نها 100 كیلۆبایت له چركه‌یه‌كدا.