بەڕێوەبەری تەندروستیی رەسافە: بۆی هەیە توشبوانی رۆژانەی كۆرۆنا بگاتە هەزار كەس

02/06/2020 عێراق

نەوا
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی رەسافە لە بەغدا پێشبینی دەكات، بەهۆی پشكنینە مەیدانییەكانەوە، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە عیراق بەرزتر ببنەوە و رۆژانە بگاتە نزیكەی هەزار توشبو.
عەلی تاهیر بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی رەسافە لە بەغدا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، پێشبینی دەكەن رێژەی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژانە بگاتە هەزار كەس، بەهۆی ئەنجامدانی پشكنینی مەیدانی لەو ناوچانەی ڤایرۆسەیەكەیان تێدا بڵاوبووەتەوە، بەتایبەتی لە بەغدای پایتەخت، ئەمە سەرەڕای دەركەوتنی چەندین حاڵەتی مەترسیدار و زیادكردنی تاقیگەكان و قاوشەكانی كەرەنتین و جیاكردنەوەی توشبوانی ڤایرۆسەكە لە زۆربەی نەخۆشخانەكان.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی رەسافە هۆماری سەرەكیی هەڵكشانی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆناشی گەڕاندەوە بۆ لاوازیی هۆشیاریی تەندروستی لەلایەن هاووڵاتیان و پابەندنەبون بە رێنماییەكانی خۆپارێزی.
عەلی تاهیر پێشی وایە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی رێژەی توشبون بە ڤایرۆسەكە، هێشتا عێراق نەگەیشتوەتە قۆناغی مەترسیدار، چونكە رێژەی مردن كەمە، زۆربەی مردووانیش نەخۆشیی و دریژخایەن و شێرپەنجەیان هەبووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group