توێكارییەكی پزیشكیی سەربەخۆ: فلۆید بەهۆی خنكانەوە گیانی لەدەستداوە

02/06/2020 جیهان

نەوا
توێكارییەكی پزیشكیی سەربەخۆ دەریدەخات جۆرج فلۆید بەهۆی خنكانەوە گیانی لەدەستداوە، كە ئەوەش پێچەوانەی ئەو هۆكارەیە كە لە راپۆرتی پۆلیسی ئەمریكادا ئاماژەی پێدراوە.
خێزانەكەی جۆرج فلۆید، ئەو پیاوە رەشپێستە ئەمریكییەی لەلایەن پۆلیسێكی وڵاتەكەیەوە كوژرا، دوو پزیشكی دادی سەربەخۆیان بەكرێگرت بەمەبەستی توێكاریی پزیشكی بۆ تەرمی قوربانییەكە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە، "جۆرج فلۆید بەهۆی خنكان گیانی لەدەستداوە، خنكانەكەشی بەهۆی بوونی پاڵەپەستۆیەك بووە لەسەر مل و پشتی، كە رێگربووە لەوەی خوێن بەرەو مێشكی بچێت، بۆیە توانای هەناسەدانی لەدەستداوە".
ئەو ئەنجامە لەگەڵ ئەنجامی توێكاریی سەرەتایی بۆ جەستەی فلۆید یەكناگرێتەوە، كە لە راپۆرتی پۆلیسدا باس لەوە كراوە "نەخۆشیی دڵ، بەرزبونەوەی فشاری خوێن و بوونی ماددەی هۆشبەر لە جەستەی فلۆید، كاریگەرییان هەبووە لەسەر گیانلەدەستدانی، هیچ بەڵگەیەكی سەرەتاییش نییە دەریبخات بەهۆی خنكاندنەوە گیانی لەدەستدابێت".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group