ئەمساڵ هیچ ئەندۆنیسییەك ناچێت بۆ حەج

02/06/2020 جیهان

نەوا 
ئەندۆنیسیا بڕیاریدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ ئەمساڵ ئەنجامدانی فەریزەی حەج هەڵبوەشێنێتەوە و هیچ موسڵمانێكی وڵاتەكە حەج نەكەن.
ئەندۆنیسیا بەیەكێك لەگەورەترین ئەو دەوڵەتانە هەژمار دەكرێت كە زۆرترین ڕێژەی موسوڵمان تیایدا نیشتەجێیە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وەزارەتی كاروباری ئاینیی وڵاتەكە بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ فەریزەی حەج هەڵوەشێنێتەوە.
فەخر رازی وەزیری كاروباری ئاینیی ئەندۆنیسیا ڕایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەریزەی حەج بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ بوە.
ساڵانە سەدان هەزار كەس لە ئەندۆنیسیا بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی شارەكانی مەككە و مەدینە لە سعودیە دەكەن، بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتەش،  سیستمی بەشكاری پەیڕەودەكرێت، كە تیایدا كەسێك بۆی هەیە لە 20 ساڵدا جارێك ئەو فەریزەیە ئەنجام بدات.
وا بڕیار بوو بۆ ئەمساڵ پشكی ئەندۆنیسیا لە فەریزەی حەج 221 هەزار حاجی بێت، %90ی داواكاریییەكانیش پێشكەشكرابوو.
پێشتر بەرپرسانی سعودیە رایانگەیاندبوو، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەریزەی حەج و عومرە جارێ‌ بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group