توركیا وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی دەرەوەی راگەیاند

02/06/2020 جیهان

نەوا
هێڵی ئاسمانی توركیا رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گەشتەكانی بۆ شەش وڵاتی ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە.
بە پێی راگەیاندراوێكی هێڵە ئاسمانیی توركیا گەشتە ئاسمانیەكان، كە لە 28ی ئادارەوە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە راگیرابوون لە 18ی ئەم مانگەوە چەند گەشتێك دەستپێبكەنەوە.
بەپێی بڕیارەكە، لە توركیاوە گەشتەكانی توركیش ئەیرڵاینز بەرەو 16 شار لە شەش وڵاتی ئەورووپا دەست پێبكاتەوە، لەگەڵ 14 فڕۆكەخانەی ناوخۆی توركیا.
توركیش ئەیرڵاینز رایگەیاندووە كە گەشتەكانی لە ئەڵمانیا، سویسرا، نەمسا، هۆڵەندا، سوید و دانیماركەوە بەرەو شارەكانی ئەنتاڵیا، ئەنكەرا، غازی عەنتاب، ئەدەنە، ئامەد، ئۆردۆ، ئەلازیغ، شەمشون، هەتای، قەیسەری، تەرابزۆن، ئیزمیر، قۆنیە و بۆردرووم دەستپێدەكاتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group