بەریتانیا.. 324 كەسی تر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

02/06/2020 جیهان

نەوا
لەناو وڵاتانی ئەوروپیدا بەریتانیا هێشتا زۆرترین ژمارەی مردن بە كۆرۆنای تێدا تۆمار دەكرێت.
بەگوێرەی ئامارەی فەرمیەكانی حكومەتی بەریتانیا لە 24 كاتژمێری رابردوودا 324 كەسی تر بە كۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 653 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار كراون.
بەپێی ئامارە فەرمیەكان تا ئێستا 277 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە بەریتانیا تۆمار كراون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 39 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
لە رووی ژۆری ژمارەی مردن بە كۆرۆنا بەریتانیا لە دوای ئەمریكاوە لە پلەی دووەمی ریزبەندی وڵاتانی جیهاندایە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group