نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت 40 دۆلارى تێپه‌ڕاند، شاره‌زایانیش هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رده‌وامى نه‌وت بۆ زۆربونى خواست له‌سه‌رى ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌پێى راپۆرته ئابوریه‌كان له بازاڕه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وتى خاوه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3-6-2020 نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت به 40 دۆلار و 24 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و راپۆرتانه، به‌رمیلێك خاوى خۆرئاواى ته‌كساسى ئه‌مریكى به‌رانبه‌ر 37 دۆلار و 84 سه‌نته و یه‌ك به‌رمیل تێكه‌ڵه‌ى رێكخراوى ئۆپێكیش به 33 دۆلار و 68 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
شاره‌زایان هۆكارى به‌رده‌وامى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو بۆ كرانه‌وه‌ى جیهان و زۆربونى خواست له‌سه‌ر نه‌وت ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه پێشتر به‌هۆى كه‌ره‌نتینه‌كردنى جیهان به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه خواست له‌سه‌رى به‌ته‌واوه‌تى دابه‌زیبو.