نه‌وا
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق پێشبینى ده‌كات ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له وڵات‌دا رۆژانه بگاته 600 بۆ 800 كه‌س و پارێزگاكانى سلێمانى و میسان و واست-یش توشبوى زۆریان تۆماركردوه.
ته‌میمى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، هه‌رسێ پارێزگاى سلێمانى، میسان و واست ژماره‌یه‌كى زۆر توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنایان تۆماركردوه، هه‌ربۆیه شانه‌ى قه‌یرانه‌كان بڕیاری داوه رێوشوێنه‌كان له خاڵه سنورییه‌كان و ده‌روازه‌ى پارێزگاكان توندتر بكات، چونكه ڤایرۆسه‌كه زۆر خێرا به‌ناو هاووڵاتیاندا بڵاوده‌بێته‌وه.
وتوشیه‌تى "پێشبینى ده‌كه‌ن ژماره‌ى توشبوانى رۆژانه بگاته 600 بۆ 800 كه‌س و كێشه‌یان كه‌مى هۆشیاریى هه‌ندێك له هاووڵاتیانه و زۆربونى تۆماركردنى ژماره‌ى توشبوان بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه‌ش زیادبونى پشكنینه مه‌یدانییه‌كان و هه‌روه‌ها زیادبونى پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان، كه ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تى زیاتر ده‌دات به ئاشكراكردنى توشبوان پێش ده‌ركه‌وتنى هیچ نیشانه‌یه‌ك".
وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه، هۆشیارى هاووڵاتیان چه‌كى سه‌ره‌كییه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له هاووڵاتیان گوێ به بارودۆخه‌كه ناده‌ن به‌تایبه‌تى له ناوچه میللیه‌كان ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌هۆى زیادبونى ژماره‌ى توشبوان، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك ناوچه رێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و گردبونه‌وه شل ده‌كرێن، به‌ڵام به پشتیوانى خودا ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌یه باشتره و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌دا له مێژودا تۆمار ده‌كرێت ئه‌ویش به بونى سوپاى سپى و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و بونه‌وه‌ره شاراوه‌یه‌دا.