نه‌وا
دایكى منداڵه‌كه‌ى "جۆرج فلۆید" ئه‌و ره‌شپَسته‌ى له چه‌ند رۆژى رابردودا له‌لایه‌ن پۆلیسى ئه‌مریكیه‌وه كوژرا و به‌هۆى ئه‌وه‌ش خۆپیشاندان و توندوتیژى چه‌ندین ویلایه‌تى ئه‌مریكاى گرته‌وه، داوا ده‌كات دادپه‌روه‌رى بۆ باوكى كچه‌كه‌ى به‌ده‌ستبهێنن و ده‌شڵێت "فلۆید كه‌سێكى باش بوو".
جۆرج فلۆیدى ته‌مه‌ن 46 ساڵ له 25-5-2020 له‌كاتى ده‌ستگیركردنى به‌تۆمه‌تى به‌كارهێنانى 20 دۆلارییه‌كى ساخته له‌لایه‌ن پۆلیسێكه‌وه به‌ناوى "دێریك شۆفین" چه‌ند خوله‌كێك قاچى له‌سه‌ر ملى دانا تا گیانیله‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى و دواتریش شكاندن و تاڵانكردنى دوكان و ماركێته‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران و پۆلیسى به‌دوادا هات.
رۆكسى واشنتن دایكى "جیانا"ى كچه ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانه‌كه‌ی جۆرج فلۆید، له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌كرد، ده‌یه‌وێت ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ى له مردنى فلۆید تێوه‌گلاون باجى كوشتنى باوكى كچه‌كه‌ى بده‌ن، له‌كۆتاییدا ئه‌وان ده‌چنه‌وه ماڵه‌وه بۆ ناو خێزانه‌كانیان، به‌ڵام جیانا باوكى نه‌ماوه و هه‌رگیز نایبینێت، له‌ژێر سایه‌ی ئه‌ودا چیتر گه‌وره نابێت و خوێندن ته‌واوبكات.
ده‌شڵێت "فلۆید كچه‌كه‌ى خۆشده‌ویست.. زۆر خۆشیده‌ویست، من لێره‌م له‌پێناو منداڵه‌كه‌م و من لێره‌م له‌پێناو جۆرج و دادپه‌روه‌ریم ده‌وێت بۆى، دادپه‌روه‌ریم ده‌وێت، چونكه كه‌سێكى باش بوو سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك چ بۆچونێكى له‌سه‌ر هه‌بو".
خۆپیشاندان و توندوتیژیه‌كان به‌هۆى ئه‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌ى پۆلیسى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ر ره‌شپێسته‌كان ئه‌نجامى ده‌دات به‌رده‌وامه و شه‌وى رابردوو خۆپیشانده‌ران دوباره چونه‌وه به‌رده‌م كۆشكى سپى، له چه‌ندین ویلایه‌تى دیكه‌ش ده‌یان كه‌س ده‌ستگیركراون و بریندار له‌نێوان خۆپیشانده‌راندا هه‌یه. خۆپیشانده‌رانیش دروشمى "بێ دادپه‌روه‌رى ئاشتی نییه" له هه‌موو شوێنێك به‌رزده‌كه‌نه‌وه.