نه‌وا
شاكر حامد راوێژكارى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ناوى كاندیدانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون یه‌كلایى كردوه‌ته‌وه و په‌رله‌مانیشى ئاگاداركردوه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه له دوو رۆژى داهاتوودا CV یه‌كانیان بنێرێت.
شاكر حامد له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، په‌رله‌مان ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه سه‌رۆك وه‌زیران ناوى كاندیدانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون، ته‌واوكردوه و دیاریكراون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه ناو و CV ئه‌و كاندیدانه له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتودا بگاته په‌رله‌مان و هه‌فته‌ى داهاتوش په‌رله‌مان بۆ ته‌واوكردنى كابینه‌كه‌ى كۆده‌بێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى له مانگى ئایارى رابردودا كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى له په‌رله‌مانى عیراق تێپه‌ڕێنرا، كاندیدانی پۆستی وه‌زیری پێنج وه‌زاره‌ت ره‌تكرانه‌وه، كه بریتین له "بازرگانى، داد، رۆشنبیرى، كشتوكاڵ و كۆچ و كۆچبه‌ران"، هه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه و نه‌وتیش دواخراون.