عێراق بەرزترین ئاماری تووشبوون، مردن و چاكبوونەوەی تۆمار كرد

03/06/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، نزیكەی 800 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرنا، زیاتر لە 20 حاڵەتی مردن و نزیكەی 600 حاڵەتی چاكبوونەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا تۆمار كراون.
لە راگەیەنراوێدا وەزارەتی تەندروستی عیراق باسی لەوەكردووە، 781 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵاتەكەدا تۆمار كراون كە 437 حاڵەتیان لە بەغدابوون و 104 حاڵەتیشیان لە هەرێمی كوردستان بوون.
بەپێی ئەو راگەیەنراوە 21 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و 578 تووشبووش چاكبوونەوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستاهەشت هەزار و 168 حاڵەتی تووشبوون لەسەرتاسەری وڵاتەكە تۆمار كراون، لەو ژمارەیە چوار هەزار و 95 كەس چاكبوونەتەوە و 256 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group