ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهان شەش ملیۆن و 500 هەزار كەسی تێپەڕاند

03/06/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە سەرووی شەش ملیۆن و 500 هەزار كەس و لەو ژماریە نزیكەی 385 هەزار گیانیان لەدەستداوە و سێ ملیۆن و 100 هەزار كەسیش چاكبوونەوە.
لەئەمریكا نزیكەی یەك ملیۆن و 900 هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون و زیاتر لە 108 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئەمریكا بەرازیل لە پلەی دووەمدایە و تا ئێستا 560 هەزار تووشبووی تێدا تۆمار كراوە و زیاتر لە 31 هەزار كەسیش بە ڤایرۆسەكە مردوون.
روسیا لە رووی زۆری ژمارەی تووشبووانەوە لە پلەی سێهەمدایە و زیاتر لە 432 هەزار تووشبووی تێدا تۆمار كراوە و پێنج هەزار و 215 كەسیش لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
وڵاتێكیتر كە بە خێرایی ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاودەبێتەوە هیندستانە و لە 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 9 هەزار حاڵەتی تێدا تۆمار كراوە و بەوەش ژمارەی تووشبوان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 216 هەزار كەس و لەو ژمارەیە زیاتر لە شەش هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات لە وڵاتانی وەك پیرو، چیللی، مەكسیك، پاكستان، سعودیە، قەتەر ، بەنگلادیش و سویدیش ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا بە خێرایی لە بەرزبوونەوەدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group