نه‌وا
عه‌بدولئه‌میر مه‌یاحى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى پارێزگاى به‌سڕه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ئاگادارده‌كاته‌وه له‌وه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت فرۆشراوه و ئه‌و كاندیدانه‌ی چاوى پێیانكه‌وتوه كه‌سانى گه‌نده‌ڵن و په‌رله‌مانتارانى پارێزگاكه دیاری‌یان نه‌كردون.
به‌پێى زانیارییه‌كان، مسته‌فا كازمى دیاریكردنى كاندیدانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون، ته‌واوی كردوه و بڕیاره رۆژى شه‌ممه 6-6-2020 له دانیشتنى په‌رله‌ماندا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت و یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ش كه ماوه، وه‌زاره‌تى نه‌وته.
لاى خۆیه‌وه عه‌بدولئه‌میر مه‌یاحى له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، ژوره داخراوه‌كان و نوسینگه‌ى ئابورى حزبه‌كان كه‌سانى گه‌نده‌ڵ دیاریده‌كه‌ن بۆ ئیداره‌دانى وه‌زاره‌تى نه‌وت، بۆیه پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران چاوى به‌و كاندیدانه بكه‌وێت، كه په‌رله‌مانتارانى به‌سڕه به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف و دیموكراسیانه دیارى ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كازمى چاوى به زیاتر له 30 كاندید كه‌وتوه، كه حزبه‌كان دیاری‌یان كردون بۆ پۆستی وه‌زیری نه‌وت، هۆشداریش ده‌دات له گوێنه‌دان به ئیراده‌ى په‌رله‌مانتارانى به‌سڕه، چونكه ئه‌وان نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى گه‌لن، نه‌ك ئه‌و كاندیدانه‌ی حزبه‌كان دیاری‌یان كردون، كه پاره‌یه‌كى زۆریان داوه بۆ كاندیدكردنیان بۆ پۆستى وه‌زیری نه‌وت.