وه‌زیرى وزه‌ى ئێران: گرێبه‌ستى 2 ساڵ كاره‌بامان له‌گه‌ڵ عیراق واژۆ كردوه‌

04/06/2020 جیهان

نه‌وا
ره‌زا ئاردكانیان وه‌زیرى وزه‌ى ئێرانى ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ عیراق گرێبه‌ستى هه‌نارده‌كردنى كاره‌باى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ واژۆ كردوه‌ و وڵاته‌كه‌ى 400 ملیۆن دۆلارى ده‌ستكه‌وتوه‌، كه‌ نیوه‌ى پاره‌ى هه‌نارده‌ى كاره‌بایه‌.
ئاردكانیان له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه‌، سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كانى هه‌نارده‌كردنى كاره‌با بۆ عیراق بۆ ماوه‌ى ساڵێك بوه‌ پێشتر، به‌ڵام له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێیدا بۆ عیراق گرێبه‌ستى دوو ساڵییان واژۆكردوه‌ و ساڵانى 2020 و 2021 ده‌گرێته‌وه‌.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا 400 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ستهاتوه‌، كه‌ نیوه‌ى پاره‌ى ئه‌و كاره‌بایه‌یه‌ بۆ عیراق هه‌نارده‌ ده‌كرێت.
كڕینى وزه‌ى كاره‌با له‌ ئێران له‌كاتێكدایه‌ وڵاتانى كه‌نداو زۆر به‌ هه‌رزانتر كاره‌با بۆ عیراق دابین ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى چه‌ندین لایه‌نى لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا گوشاری به‌رده‌وامى له‌سه‌ر عیراق دروستكردوه‌، كه‌ ده‌ستبه‌ردارى وزه‌ى ئێران ببێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group