نه‌وا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی چین رێگه‌ینه‌داوه گه‌شته‌كانی دوو كۆمپانیای فرۆكه‌وانیی ئه‌مریكا بۆ چین ده‌ستپێبكاته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ به بڕیارێك گه‌شتی هێڵه ئاسمانییه‌كانی چینی بۆ وڵاته‌كه‌ی وه‌ستاند.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه له رۆژی 16ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆناڵد ترامپ خواستی له‌سه‌ربێت زووتر له‌كاتی خۆی په‌یڕه‌وده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی وڵاته‌كه‌شی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چین پێشێلكاریی رێككه‌وتنی گه‌شتی ئاسمانی كردووه و رێگه‌ی نه‌داوه هه‌ردوو هێڵی ئاسمانیی (یونایتد ئێرلاینز) و (دێلتا ئێرلاینز) گه‌شته‌كانیان بۆ چین ئاسایی بكه‌نه‌وه، كه ده‌بوو له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه گه‌شته‌كانیان بۆ چین ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
بۆیه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا له به‌رپرسانی چین ده‌كات پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئاسمانیی واشنتن و په‌كین بن، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش رێگه به فڕۆكه‌ی چینی بده‌ن گه‌شتی ئه‌مریكا ئه‌نجامبدات.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه زۆرێك له وڵاتان گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه راگرتووه، له‌ئێستادا به‌شێك له وڵاتان گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی دیاریكراو ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.