نه‌وا
دادگای ئه‌مریكا كوشتنی جۆرج فلۆید-ی له‌لایه‌ن پۆلیسه ئه‌مریكییه‌كه‌وه له پله سێ-وه كرده كوشتنی پله دوو و سزاكه‌ی زیاتر ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئه‌مریكا جگه له ئیدانه‌كردنی كوشتنی ره‌شپێسته‌كه، داوای گۆڕینی سزای سه‌ر ئه‌و پۆلیسه‌شیان ده‌كرد كه فلۆید-ی كوشت، بۆیه له نوێترین بڕیاریدا دادگای ئه‌مریكا جۆری تاوانه‌كه‌ی دێرك شۆڤین-ی گۆڕی له كوشتنی پله سێوه بۆ پله دوو، كه له یاسای تاوانكاریی ئه‌مریكادا بریتییه له كوشتنی كه‌سێك بێ ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانرابێت.
به‌و پێیه بێت، سزای ئه‌فسه‌ره‌كه قورس‌تر ده‌بێت و له یاسای ئه‌مریكیدا كوشتنی پله دوو تاوه‌كو 40 ساڵ زیندانیكردنه.
هاوكات فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سێ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی دیكه ده‌ركرا، كه له‌گه‌ڵ شۆڤین بوون له‌كاتی كوشتنی فلۆید، بڕیاره به تاوانی هاوكاریكردن له كوشتنی پله دوو دادگایی ده‌كرێن.
به‌گشتی خۆپێشانده‌رانی ئه‌مریكا پێشوازییان له برشیاره‌كانی دادگا كرد، به‌ڵام هێشتا به‌رده‌وامن له خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تی.