نه‌وا
40 په‌رله‌مانتارى سوننه پشتگیرى لابردنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ن له پۆسته‌كه‌ى، چونكه پێیانوایه ژماره‌یه‌كى زۆر سه‌رپێچى ده‌ستوریى ئه‌نجامداوه و رێگریشى له هه‌ندێك له كاندیده براوه‌كان كردوه، كه بگه‌نه په‌رله‌مان.
له‌باره‌ی ئه‌و زانیاریانه، باسم خه‌شان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى "ژماره‌یه‌ك زۆر دۆسیه هه‌ن بۆ لابردنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، له‌وانه‌ش خه‌رجكردنى پاره به‌بێ پاڵپشتیی یاسایى، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوره‌وه موچه‌ى بۆ هه‌ندێك په‌رله‌مانتارى پێشوو بڕیوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕاى كۆتاییهاتنى خوله‌كه‌یان، بۆیه هێشتنه‌وه‌ى ناوبراو له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌ماندا، تاوانه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، كورده‌كان له هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر حه‌لبوسى بێلایه‌نن و 40 په‌رله‌مانتارى سوننه‌ش پشتگیرى له‌سه‌ركارلابردنى ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى هه‌ندێك فراكسیۆنی شیعه، كه نایانه‌وێت له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، ئیراده‌ى سوننه بۆ لابردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دواى هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى دێت، كه زیانى به زۆربه‌یان گه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕاى پێشێلكاریه ده‌ستوریه‌كانى و رێگه‌گرتن له هه‌ندێك كاندیدی براوه له هه‌ڵبژاردن بۆ گه‌یشتنه په‌رله‌مان.