نه‌وا
سه‌رۆكی پێشوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا وڵاتێكه كه به‌هۆی بنه‌مای خۆپیشاندانه‌وه بنیاتنراوه‌و خۆپیشاندانه‌كانیش به "شۆڕشی ئه‌مریكا" ناوده‌نێت.
باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه، هه‌ر هه‌نگاوێك خۆپشانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ینێت به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌پێشبردنی وڵات و فراوانكردنی ئازادیه له وڵاته‌كه.
ئۆباما داوای له سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی ئه‌مریكا كرد پێداچونه‌وه به به‌ركارهێنانی هێز بكه‌ن له‌دژی خۆپیشانده‌ران و ئه‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتن بنوێنن به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران.
ئۆباما له رابردوودا چه‌ندین وتاری له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه‌و داوای له گه‌نجان و خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه توڕه‌یی و نیگه‌رانییه‌كانیان بكه‌ن به كارێكی سیاسی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له ئاسایشی وڵات‌دا.