نەوا
پەرلەمانی توركیا پارێزبەندی لە دو پەرلەمانتاری كوردو پەرلەمانتارێكی جەهەپە وەرگرتەوە.
پەرلەمانی توركیا، پارێزبەندی لە هەریەكە لە لەیلا گوڤەن، سەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكرات(كەجەدە)و پەرلەمانتاری جولەمێرگی هەدەپە، موسا فاریسۆڵار، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپەو ئەنیس بەربەرئۆغلۆ، پەرلەمانتاری پارتی گەلی كۆماری(جەهەپە) كە ئۆپۆسیۆنی سەرەكی وڵاتە، وەرگرتەوە.
لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران بە بیانوی ئەوەیە، گوایە ئەو تۆمەتانەی لەسەریان بوە پشتڕاستكراوەتەوە.
لەسەر لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران، هەردوو فراكسیۆنی هەدەپە و جەهەپە ناڕەزایی توندیان پیشاندا و چەندین دروشمیان لە هۆڵی پەرلەماندا دژی ئاكەپە وتەوە.
هەروەها ئەنگین ئاڵتای سەرۆكی فراكسیۆنی جەهەپە ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەكە پیشاندا و ڕایگەیاند، ئەوەی كراوە دژی دەستووری بنەڕەتی توركیایە.