بەسرە.. كەشتیەكی بارهەڵگری ئێران نقوم بوو

05/06/2020 عێراق

نەوا
كەشتیەكی بارهەڵگری ئێرانی لە نزیك بەندەری ئوق قەسری بەسرە نقوم بوو.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی عیراق ئەو كەشتیە كە بارەكەی سیرامیك بووە، چاوەڕێ بووە بچێتە ناو بەندەری ئوم قەسرەوە و بارەكەی بەتاڵ بكات، بەڵام بە هۆكارێكی نادیار نقوم بووە.
باس لەوەدەكرێت لە كۆی هەشت سەرنشینی كەشتیەكە پێنجیان رزگار كراون و سێ كەسیان بێ سەروشوێنن.
كەشتیەكە ناوی بێهبەهانە و 50 ساڵە دروست كراوە و توانای هەڵگرتنی 650 تۆن باری هەبووە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group