فەرەنسا سەركەوتنی بەسەر كۆرۆنادا راگەیاند

05/06/2020 جیهان

نەوا
دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژدا كەمتر لە هەزار حاڵەتی تووشبوون و كەمتر لە 50 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە فەرەنسا تۆمار كران، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە سەركەوتنی بە سەر نەخۆشیەكەدا راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا تەنها 767 حاڵەتی نوێی توشبون بەكۆرۆنا تۆماركراوە و كە كەمترین ژمارەی تۆماركراوی رۆژانەیە لەماوەی دو مانگی رابردودا.
ئاماژە بەوەشكراوە، تەنها 44 حاڵەتی نوێی مردن بەكۆرۆنا تۆماركراوە و لەئێستادا تەنها 74 حاڵەتی مەترسیداریان لە نەخۆشخانەكاندا هەیە و تەندروستی وڵاتەكەیان بەتەواوەتی كۆنترۆڵی دۆخەكەی كردوە.
تا ئێستا 152 هەزار حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە فەرەنسا تۆمار كراون، لەو ژمارەیەش كەمتر لە 30 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group