دانیشتوانی چەند گوندێكی جەلەولا خۆپیشاندانیان كرد

05/06/2020 عێراق

نەوا
دژی هێرشە بەردەوامەكانی داعش بۆ سەر گوندەكانیان و داوای پاراستنی گیانیان، دانیشتوانی گوندی "ئیسڵاح" و گوندەكانی دیكەی ناوچەكە، دەستیان بە خۆپیشاندان كردو ڕێگای كەلار ـ جەلەولایان داخست.
لە ناوچەی "شێخ باوە"ی سەر بە ناحیەی جەلەولا لە قەزای خانەقین، دانیشتوانی گوندی ئیسڵاح و گوندەكانی دیكەی ناوچەكە دەستیان بە خۆپیشاندان كرد دژبە كردەوەكانی ئەم دواییەی چەكدارانی داعش لەسنورەكە.
دانیشتوانی ئەو گوندانەی جەلەولا داوایان كرد حكومەت عیراق گیانیان بپارێزێت لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەكانی داعش.
خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی كەلارـجەلەولایان بە دانانی بەرد و بلۆك و تایەسوتاندن داخست، هەرەوەها دەڵێن "پێویستە بەرپرسەكانی ناوچەكە بەدەم داواكانیانەوە بچن و بەزوترین كات وەلامیان بدرێتەوە".
ئەم خۆپیشاندانە، دوای ئەوە دێت كە لە هێرشێكی داعشدا بۆ سەر گوندی ئیسڵاح سێ كوڕ و باوكێك كوژران.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group