ئێران.. دوو هەزار و 886 حاڵەتی نوێی تووشبون بە كۆرۆنا تۆمار كران

05/06/2020 جیهان

نەوا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، دوو هەزار و 886 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا و 63 حاڵەتی مردن بەو ڤایرۆسە تۆمار كراون، هاوكات هۆشداریش دەدرێت لە خراپتربوونی دۆخی سێ پارێزگای رۆژهەڵاتی كوردستان لە رووی زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.
كیانوش جەهانپور ئاماژەی بەوەكرد، تا ئێستا 167 هەزار و 156 تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران تۆمار كراون و لەو ژمارەیە هەشت هەزار و 134 كەس گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران راشیگەیاند، دۆخی پارێزگای خوزستان لە باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە زۆر مەترسیدارە و پارێزگاكانی سنە، كرماشان، ورمی بوشەهر، كرمان و تەورێزیش لە دۆخێكی هەستیاردان لە رووی زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group