نه‌وا
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و 7 وه‌زاره‌ته بدات، كه له كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی-دا پڕنه‌كراونه‌ته‌وه.
دوو له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی پڕنه‌كراونه‌ته‌وه پشكی كوردن، كه وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و دادن و پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن، پارتی فوئاد حسێن-ی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه كاندید كردوه و سالار عه‌بدولستار-یش له‌لایه‌ن یه‌كێتی-یه‌وه كاندیده بۆ بونه وه‌زیری داد.
له‌وباره‌یه‌وه ڤیان سه‌بڕی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیا نزیكه‌كانی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاندوه، فوئاد حسێن تاكه كاندیدی پارتی-یه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌سه‌ر بنچینه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتییش رێككه‌وتنیان هه‌یه و پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانیان.
له كۆبوونه‌وه‌ی 4-5-2020ی په‌رله‌ماندا بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، كاندیدی 15 وه‌زاره‌ت په‌سندكران، كاندیدی پێنج وه‌زاره‌تیش ره‌تكرانه‌وه، كه بریتی بون له وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی، داد، رۆشنبیری، كشتوكاڵ و كۆچ و كۆچبه‌ران، ده‌نگدانیش له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و ده‌ره‌وه دواخرا، سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش له‌ماوه‌ی رابردودا به‌وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی و چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه‌ی كابینه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بران.