نەوا
ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جەختدەكاتەوە، پێكانەكەی لیۆنیڵ میسی بەهرەمەند زۆر قورس نییە و لە ماسولكەی رانی راستیدایە. هەنگاوەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەشی دەستپێدەكات.
رۆژی دووشەممەی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەگەر میسی پەیوەندی بە مەشق و راهێنانی بەرشەلۆنەوە بكات، ئەوا شەوی 13ی ئەم مانگە لە یەكەم یاری یانەكەیان لە دوای كۆرۆنا بەرانبەر ریاڵ مایۆركا یاری دەكات.
لەلایەكی دیكەوە لەم هەفتەیەدا گفتوگۆكانی ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە و میسی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نێوانیان دەستپێدەكات.
گفتوگۆكانی ئەم هەفتەیە سەرەتای هەنگاوەكە دەبێت و وەرزی داهاتو دوا خاڵەكانی دەنوسرێتەوە و بڕیاری لێدەدرێت.
بڕیارە خودی جۆسێپ بارتۆمیۆ سەرۆكایەتی تیمی یانەی بەرشەلۆنە بكات و ئۆسكار گراوی سەرۆكی جێبەجێكاریشی لەگەڵدا دەبێت. لایەنی بەرانبەریش لەلایەن خۆرخی باوكی میسییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، كە بریكاریشیەتی.