پەرلەمانتارێكی كورد: چانسی دەنگدان بە كاندیدەكانی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و نەوت كەمە

06/06/2020 عێراق

نەوا-لاڤە كوردە 
ئەمڕۆ (شەممە) دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر شەش وەزیری كابینەكەی مستەفا كازمی بەڕێوەدەچێت و ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنەكەش دەڵێت "هەردوو كاندیدەكانی وەزارەتەكانی دەرەوە و نەوت چانسی دەنگدان پێیان كەمە".
سەركەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا وتی "ئەمڕۆ دەنگدان بۆ شەش كاندیدی وەزارەت بەڕێوەدەچێت و لەو شەش كاندیدە دووانیان كوردن بۆ هەردوو وەزارەتی دەرەوە و داد، كە پارتی و یەكێتی دیاریانكردون".
وتیشی "تەنها ناكۆكی لەسەر كاندیدی دوو وەزارەت هەیە، كە هەریەك لە وەزارەتی دەرەوە و نەوتن، یەكێكیان وەزیری دووبارە و ئەوی دیكەش گەندەڵی لەسەرە، كە كاندیدی وەزارەتی نەوتە".



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group