شارەزایەكی وزە: مانگی داهاتوو نرخی یەك بەرمیل نەوت دەگاتە 50 دۆلار

07/06/2020 جیهان

نەوا
فورات موسەوی شارەزای كاروباری وزە دەڵێت "بە رێككەوتنی رێكخراوی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت، مانگی داهاتوو نرخی یەك بەرمیلی دەگاتە 50 دۆلار".
موسەوی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، سەرجەم ئاماژەكان تەئكید لەوە دەكەنەوە نرخی نەوت ساڕێژدەبێتەوە، چونكە دەوڵەتە زلهێزەكانی پیشەسازیی وەك چین و بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا بەرەو ئەوە دەچن لە داخستنی گشتگیرەوە بچنە داخستنی رێژەیی و لابردنی قەدەغە، هەروەها جیهان گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی كۆرۆنا دەمێنێتەوە و ڤاكسینیشی نییە و لەسەر میللەتان پێویستە لەگەڵیدا بژین.
هەروەها پێیوایە دەوڵەتانی جیهان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی هیچ راكردنێك نییە لە گەڕاندنەوەی ژیانی پیشەسازی و بازرگانی و لەو بارەیەشەوە هەنگاوی جدی نراوە، بۆ نمونە چین ئاسمانەكەی بەرووی جیهاندا كردوەتەوە، سەرجەم ئەوانەش بونەتەهۆی زیادبونی خواست لەسەر وزە.
سەبارەت بە رێككەوتنەكەی رێكخراوی ئۆپێك و وڵاتانی دەرەوەی رێكخراوەكە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت، فورات موسەوی شارەزای كاروباری وزە وتویەتی "پێشبینی دەكرێت نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بگاتە 50 دۆلار".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group