وه‌زیری دارایی عیراق: قه‌رز له‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرین

07/06/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زیری دارایی عیراق ئاشكرای كرد، له‌ هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز له‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی.
عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عیراق له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، بۆچاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی له‌ هه‌وڵدان قه‌رز له‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرن، وتیشی، حكومه‌ت بۆ دابینكردنی خه‌رجی به‌كاربه‌ر، مانگانه‌ پێویستی به‌ 7 ترلیۆن و 500 ملیار دیناره‌.
وه‌زیری دارایی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی 2020 دراوه‌، له‌ئێستاشدا كارده‌كه‌ن بۆ پێداچونه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021.
عه‌لاوی هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ پێی بڕیاری ئۆپێك ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عیراق كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ سێ هێنده‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌، دواجار ولاته‌كه‌ له‌و بڕیاره‌ی ئۆپێك سودمه‌ند بووه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group