نه‌وا-كاروان مه‌حمود
په‌رله‌مانتارێكی كورد پێی وایه رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن.
حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی ناردنی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا نه‌دراوه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان كراوه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریكردن بۆ ناردنی شاندێك بۆ به‌غداو ئه‌نجامدانی گفتوگۆ.
وتیشی: "چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام ره‌نگه رێككه‌وتنه‌كه تاراده‌یه‌ك گۆڕانكاری تێدا بكرێت وه‌ك باس كراوه حكومه‌تی عیراق داوای 50% داهاتی ناوخۆ ده‌كات و حكومه‌تی هه‌رێمیش داوای زیادكردنی بودجه‌ی كردووه بۆ 600 ملیار دینار تاوه‌كو به‌شی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكات به‌وه‌ش ره‌نگه رێككه‌وتن بكرێت".
حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له رۆژانی داهاتوو شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت بگه‌نه رێككه‌وتن.