بریارە ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق كۆبێتەوە و خوێندنەوە بۆ 8 پرۆژەیاسا بكات

60 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
شێروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دانیشتنەكە كاژێر 13:00ی ئەمڕۆ شەممە دەست پێدەكات و 10 بڕگەی لەخۆگرتووە، لەوانە وردبوونەوە لە تانەی دروستیی ئەندامێتیی ژمارەیەك پەرلەمانتار.
 هەروەها، خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یەكەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ ژمارە 28ی ساڵی 2012 و هەمواری دووەمی یاسای سندووقی قەرزی كشتوكاڵی ژمارە 28ی ساڵی 2009.
جگە لەمانەش پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەر چوار پرۆژەیاسای پەسندكردنی ژمێرەی كۆتایی ساڵانی دارایی 2012، 2013، 2014 و 2015 دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group