نه‌وا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق له باره‌ی ده‌ستبردن بۆ یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورتهێنانی موچه هۆشداری ده‌داته حكومه‌ت.
حه‌نین قه‌دۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندوه، حكومه‌ت و په‌رله‌مان له هه‌وڵدان بژارده‌ی نوێ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داهاتی حكومه‌ت بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورتهێنانی بودجه، له‌وانه وه‌رگرتنی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، پشتبه‌ستن به زیادكردنی باج له ده‌روازه سنوریه‌كان و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی.
وتیشی، ده‌ستبردن بۆ یه‌ده‌گی نه‌ختینه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر به‌های دینار ده‌بێت و ده‌بێته هۆی داڕمانی به‌های دراوی نیشتمانی.
له‌و رووه‌شه‌وه جه‌ختی كرده‌وه، په‌رله‌مان رێگه به حكومه‌ت نادات بۆ چاره‌سه‌ری كورتهێنانی بودجه ده‌ست بۆ یه‌ده‌گی نه‌ختینه ببات.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه داهاتی عێراق به رێژه‌ی به‌رچاو كه‌میكردووه و تووشی كورتهێنانی بودجه بووه، به جۆرێك بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تووشی ئاسته‌نگی و كێشه بووه‌ته‌وه.