نه‌وا
ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا 2 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، هاوكات له‌و وڵاته زیاتر له 112 هه‌زار توشبوی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 761 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی (worldometers) تایبه‌ت به ئامار و داتاكان، كه به‌رده‌وام ژماره‌ی قوربانییان و چاكبونه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی جیهان نوێده‌كاته‌وه، ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 2 ملیۆن و 7 هه‌زار و 440 كه‌س، هه‌روه‌ها زیاتر له 112 هه‌زار و 460 توشبوش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له به‌رامبه‌ردا زیاتر له 761 هه‌زار و 700 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا له هه‌رسێ ئاماری توشبون و چاكبونه‌وه و گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهاندایه.