نرخی نەوت گەیشتە نزیكەی 43 دۆلار

08/06/2020 جیهان

نەوا
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لەبەرزبونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە سەرو 43 دۆلار، بەڵام دواتر كەمێك پاشەكشەی كرد.
بەپێی داتاكان لە بازاڕەكانی مامەڵەكردن، نەوتی خاو بەردەوامە لەبەرزبونەوە، ئەوەش بەتایبەتی دوای رێكەوتنی رێكخراوی "ئۆپێك +" بۆ درێژكردنەوەی كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی 9 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ یەك مانگی دیكە.
بەپێی داتاكان، نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتوەتە سەروو 43 دۆلار، بەڵام دواتر چەند سەنتێك هاتوەتە خوارەوە و بە 42 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، واتە بەرێژەی %1.61 بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، كە لەسەرەتای مانگی نیسانەوە نەوت ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە.
هەر بەپێی داتاكان، یەك بەرمیل خاوی ئەمریكی %1.14 بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بە 40 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها یەك بەرمیل خاوی تێكەڵەی رێكخراوی ئۆپێكیش بەرامبەر 34 دۆلار و 84 سەنتە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group