نەوا
عەممار جەبر پارێزگاری سەڵاحەدین ئاشكرایكرد، نیوەی ئەو توشبوانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە پارێزگاكەدا تۆماركراون، كەسانی سەربازین.
پارێزگاری سەڵاحەدین بەیاننامەیەكی بڵاوكردوەتەوە و رایگەیاندوە، توندكردنی رێوشوێنەكانی خۆپاراستن بەهۆی زۆربونی حاڵەتەكانی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بوە، زۆرینەشیان بەهۆی ئەو كەسانەوە بوە، كە لە دەرەوەی سەڵاحەدینەوە چونەتە ناو پارێزگاكەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا 26 توشبو تۆماركراون، كە 13یان مەدەنین و 13ەكەی دیكەیان كەسانی سەربازین.
عەممار جەبر ئەوەشە رونكردوەتەوە، ئەو كێشەیەی روبەڕوبوی پارێزگاكە بوەتەوە كەرتە ئەمنیەكانن كە پێویستبوو كاتێكی دیاری كراویان هەبوایە بۆ ماوەی پەیوەندی و دابەزین و مۆڵەت، بەڵام ئەوە جێبەجێ نەكراوە.