عالیە نوسێف: لەمەودوا سیاسەتی دەرەوەی عیراق لەگەڵ ئیرادەی زایۆنیزم هاوسەنگ دەبێت

08/06/2020 عێراق

نەوا
عالیە نوسێف ئەندامی پەرلەمانی عیراق هۆشداری دەدات لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكە و پێیوایە، لە قۆناغی داهاتودا لەگەڵ ئیرادەی لۆبی زایۆنی هاوسەنگ دەبێت.
عالیە نوسێف لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، فوئاد حسێن بەهۆی پشككاریەوە كراوەتە وەزیری دەرەوە و میراتگری هۆشیار زێباری دەبێت بۆ كاركردن لەسەر لاوازكردنی دۆسیەی عیراق لە بۆنە نێودەوڵەتییەكاندا.
باسی لەوەشكردوە، ئەوانەی داوای پشككاری دەكەن تەنها بەوەوە نەوەستان، كە هۆشیاری زێباری كردی و لەگەڵ كوێت دژی عیراق وەستا و باشترین هاوكاریان بوو لە جێبەجێكردنی بڕیاری 883ی ئەنجومەنی ئاسایش، كە گەلی عیراق باجەكەی دا، ئێستاش ئەزمونی پێشو بەردەوام دەبێت لە رێی دانانی میراتگری هۆشیار زێباری، كە دۆسێی عیراقی بەهەمان رێگە بەڕێوەدەبات.
نوسێف پێیوایە، ئەگەر عیراق وەزارەتێكی دەرەوەی راست و نوێنەرایەتییەكی دیپلۆماسی بەهێزی هەبوایە ئەوا نەدەگەیشتە ئەم بارودۆخەی ئەمڕۆ هەیەتی لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەكە و جیهاندا. پرسیاری ئەوەش دەكات ئایا ئاسمانی عیراق چیتر ناوی گەورەی تێدا نەماوە وەك "عەدنان پاچەچی" كۆچكردو و كەسە گەورەكانی ترمان بیربخاتەوە، كە لەسەرئاستی نێودەوڵەتی كاریگەریی گرنگیان هەبو.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەشدەكات، لەكاتێكدا موسادی ئیسرائیلی خۆشحاڵە بەوەی سیاسەتی دەرەوەی عیراق لەگەڵ ئیرادەی لۆبی زایۆنیزم هاوسەنگ دەبێت لە قۆناغی داهاتودا، بەڵام عیراقییەكان بێهیوایی خۆیان لەو شكستانە رادەگەیەنن، كە بەسەر وڵاتەكەیاندا دێت لەسەرئاستی نوێنەرایەتیكردنی نێودەوڵەتی، بۆیە هیوادەخوازێت عیراق ئەو قۆناغە مەترسیدارە بە كەمترین زیان تێپەڕێنێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group