نه‌وا
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی مینه‌پۆلیسی ئه‌مریكا به‌ڵێنیان دا پۆلیسی شاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و له بری ئه‌وه هێزێك پێكبهێنن كه گه‌رنتی ئاسایشی گشتیی بكات.
نۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی مینه پۆلیس چوونه ناو خۆپیشاندانی هاوڵاتیان كه له دژی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و توندوتیژیه‌كانی پۆلیس چه‌ند رۆژه به‌رده‌وامه و له وته‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، پۆلیسی شاره‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
لیزا به‌ندر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی مینه‌پۆلیس رایگه‌یاند، ده‌ركه‌وتووه له شاره‌كه‌یان و زۆربه‌ی شاره‌كانی تر پۆلیسی و سیسته‌می ئاسایشی گشتی، ئاسایشی كۆمه‌ڵگاكان دابین ناكه‌ن.
وتیشی، هێزێكی گه‌رنتیكاری ئاسایشی گشتیی كه له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ڕه‌ك و كۆمه‌ڵگاكان پێكده‌هێنرێت، جێگه‌ی پۆلیس ده‌گرێته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی پرۆژه‌كه‌یان بخاته‌ڕوو.
دوای كوژرانی پیاوێكی ره‌شپێست به ناوی جۆرج فلۆید له‌لایه‌ن پۆلیسی مینه پۆلیسه‌وه خۆپیشاندان ئه‌و شاره و به‌شێكی زۆری ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكای گرته‌وه.