نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 115 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و 24 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، له كۆی هه‌زار و 115 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا زیاتر له 500 حاڵه‌تیان له به‌غدا تۆمار كراون و 102 حاڵه‌تیشان له هه‌رێمی كوردستانن و ئه‌وانی تر له پارێزگاكانی تر باشور و ناوه‌ڕاست تۆمار كراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه 384 تووشبوو چاكبوونه‌وه و 24 حاڵه‌تی مردن به ڤایرۆسه‌كه‌ش تۆمار كراوه.
تا ئێستا 13 هه‌زار و 481 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه 370 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زار و 572 كه‌سیش چاكبوونه‌وه.