نه‌وا
ژماره‌ی توشوبوانی كۆرۆنا له پاكستان و سعودیه بۆ سه‌روو 100 هه‌زار كه‌س به‌رزبوه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه پاكستان و سعودیه بوونه دوو له‌و وڵاتانه‌ی به خێرایی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوده‌بێته‌وه.
دوابه‌دوای تۆماركردنی چوار هه‌زار و 728 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا، ژماره‌ی تووشبوانی ڤایرۆسه‌كه له پاكستان گه‌یشته سه‌رووی 103 هه‌زار كه‌س.
هاوكات له سعودیه‌ش سێ هه‌زار و 369 حاڵه‌تی نوێیی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كران و به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته 105 هه‌زار و 283 كه‌س.
هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی به‌رازیل، هیندستان، پیرو، چیللی، مه‌كسیك، قه‌ته‌ر و به‌نگلادیش له‌و وڵاتانه‌ن كه به خێرایی ژماره‌ی تووشبوان تیایاندا به‌خێرایی به‌رزده‌بێته‌وه.