نه‌وا
فڕۆكه‌یه‌كى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له فڕۆكه‌خانه‌ى تاجى له به‌غدا به‌هۆى كێشه‌یه‌كى هونه‌ریه‌وه تێكشكا و به‌هۆى ئه‌وه‌وه خۆى ده‌كێشێت به دیوارى فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا و له كۆى 16 سه‌رباز كه له‌ناویدا بون چواریان بریندار بون.
وته‌بێژێك به‌ناوى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق بڵاویكردوه‌ته‌وه: فڕۆكه‌یه‌كى هاوپه‌یمانێتیه‌كه له بنكه‌ى تاجى ئاسمانى به‌هۆى كێشه‌یه‌كى هونه‌ریه‌وه تێكشكاوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: فڕۆكه‌كه له رێڕه‌وى خۆى ده‌رچوه و خۆى كێشاوه به دیوارێكدا به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه زیان به هه‌یكه‌له‌كه‌ى گه‌یشتوه و ئاگرى گرتوه، له‌كۆى 16 سه‌رباز كه له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا بون، 4یان برینداربون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.
لاى خۆشیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى به كه‌ناڵى روسیا ئه‌لیه‌ومى وتوه، بڕیاربوه فڕۆكه‌كه به‌ره‌و كوه‌یت بچێت به‌ڵام له‌رێڕه‌وى خۆى لایداوه و كێشاویه‌تى به دیوارێكى كۆنكرێتیدا.