نه‌وا
هێزه چه‌كداره‌كانى عیراق بۆچونى خۆى له‌سه‌ر بونى هێزه بیانیه‌كان له وڵات‌دا ئاشكراكرد و عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمى هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاندوه، سنوره‌كانى نێوان عیراق و سوریا له‌ژێر كۆنترۆڵى ته‌واوه‌تیدایه و پێویستییان به بونى هیچ هێزێكى بیانى نییه.
ئاژانسى میهرى ئێرانى له زارى عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ-ه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، سنوره‌كانى عیراق و سوریا له‌ژێر كۆنترۆڵى ته‌واودایه و عیراق پێویستى به سه‌ربازى بیانى نییه بۆئه‌وه‌ى شه‌ڕى تیرۆرى بۆ بكات.
باسى له‌وه‌شكردوه، هێزه عیراقییه‌كان پرۆسه‌ى جۆرى و پێشوه‌خته ئه‌نجامده‌ده‌ن و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌ستكه‌وتیان دژى رێكخراوى داعش به‌ده‌ستهێناوه و چه‌ندین چه‌كدار و سه‌ركرده‌یان كوشتوه یاخود ده‌ستگیریانكردون.
هه‌روه‌ها وته‌بێژى فه‌رمى هێزه چه‌كداره‌كانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ته‌ركیزیان له‌سه‌ر پاراستنى سنوره‌كانه له‌گه‌ڵ سوریا، ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیش له‌چوارچێوه‌ى سیستمى سه‌ربازیى عیراقدایه و پشتگیرى سوپا ده‌كه‌ن و پشتیده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عیراق چه‌ندین كه‌رتى سه‌ربازى هه‌یه و پێشتر وڵاتیان رزگاركرد و له‌ئێستاشدا ده‌توانن سه‌روه‌رى بپارێزن.