نه‌وا
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداری ده‌دات له دۆخی جیهان به گشتی له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێی وایه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكور و باشور.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی (WHO) له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده دۆخی ئه‌وروپا له رووی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌ره‌وه باشبون ده‌چێت، به‌ڵام له ته‌واوی جیهاندا به‌گشتی دۆخه‌كه خه‌ریكه خراپتر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی (WHO) به‌تایبه‌ت باسی له دۆخی هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكور و باشور كردووه، كه له ئێستادا بوونه‌ته چه‌قی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و له 24 كاتژمێری رابردوودا له هه‌ردوو كیشوه‌ره ئه‌مریكییه‌كه زۆرترین ژماره‌ی توشبوان له رۆژێكدا تۆماركراون.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداریش ده‌دات له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چن و داواده‌كات هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی له‌به‌رچاو بگیرێن.