ئێران: ئه‌و سیخوڕه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ و جموجوڵه‌كانی قاسم سوله‌یمانی دیاریكرد له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ین

09/06/2020 جیهان

نه‌وا
به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئه‌مریكا و بونی په‌یوه‌ندی به‌ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، ئێران سزای له‌سێداره‌دان بۆ هاووڵاتییه‌كی ده‌رده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ وته‌بێژێك به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران رایگه‌یاند، سزای له‌سێداره‌دان بۆ سیخوڕێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) به‌ناوی مه‌حمود موسه‌وی ده‌ركراوه‌، كه‌ زانیاری له‌باره‌ی شوێنی مانه‌وه‌ و جموجوڵه‌كانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل كۆكردۆته‌وه‌.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تی ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌پاڵ سیخوڕه‌كه‌، كه‌ مه‌حمود موسه‌وی هاوكات له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ هه‌واڵگریی ئه‌مریكا، كاری بۆ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)یش كردوه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر بڕێك پاره‌دا، زانیاری له‌باره‌ی بنكه‌كانی ئاسایش و هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌نێویاندا فه‌یله‌قی قودس كۆكردۆته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای شوێنی مانه‌وه‌ و جموجوڵه‌كانی قاسم سوله‌یمانی.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، دادگای شۆڕش بڕیاری داوه‌ سزای له‌سێداره‌دان بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ربكرێت و دادگای باڵای وڵاتیش په‌سندی كردوه‌، بۆیه‌ به‌منزیكانه‌ سزاكه‌ی جێبه‌جێده‌كرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group