نه‌وا
وه‌زیری نه‌وتی عیراق بۆ لایه‌نی سعودیی دوپاتده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه دارایی و ئابورییه‌كان، به‌غدا پابه‌ندده‌بێت به رێككه‌وتنی ئۆپێك پڵه‌س تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاشكرایكرد، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان وه‌زیری وزه‌ی سعودیه ئه‌نجامداوه، وه‌زیری نه‌وتی عیراق جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، به‌غدا له مانگی حوزه‌یران و ته‌موزدا پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌بێت له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئۆپێك پڵه‌س.
وه‌زیری نه‌وت نه‌یشاردوه‌ته‌وه كه عیراق له ئاسته‌نگیی دارایی و ئابوریدایه، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر پابه‌ندبون به رێككه‌وتننامه‌ی ئۆپێك پڵه‌س و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بنه هۆی سه‌قامگیریی بازاڕه‌كانی نه‌وت له جیهان.
ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر عیراق كه‌مترین پابه‌ندبوونی هه‌بووه به رێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش وڵاتانی ئۆپێك پڵه‌س رێككه‌وتن له هه‌ردوو مانگی حوزه‌یران و ته‌ممووزدا به‌رده‌وام بن له‌وه‌ی رۆژانه بڕی 9.7 ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه.