نه‌وا
به‌هۆى زیادبونى بڕى نه‌وت له بازاڕه‌كاندا نرخى نه‌وتى خاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌بینى و یه‌ك به‌رمیلی برێنت له ده‌وروبه‌رى 40 دۆلاردا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی "بلومبێرگ" بڵاویكردوه‌ته‌وه، نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت %1.37 دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و به 40 دۆلار و 13 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى ئه‌مریكى به 37 دۆلار و 40 سه‌نته واته %2.07 دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له‌دواى كرانه‌وه‌ى جیهان و زۆربونى خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نى و نه‌وت پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ببینێت و رۆژى پێشتر به 43 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرا، به‌ڵام بانكى وه‌به‌رهێنانى جیهانى "گۆڵدمان ساكس" هۆشدارى دابوو له دابه‌زینى نرخى نه‌وت له هه‌فته‌كانى داهاتودا، چونكه خواست له‌سه‌ری ته‌مومژاویه و بڕى نه‌وتیش له بازاڕه‌كانى جیهاندا زیاد ده‌بێت.
پێشتریش ئۆپێك پڵه‌س رێككه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وتى به‌رێژه‌ى نۆ ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل بۆ ماوه‌ى مانگێكى تر تا مانگى حه‌وت درێژكرده‌وه و پێشبینى ئه‌وه ده‌كرا به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌وه نرخى نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ى زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ببینێت.