تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا لەوانەوە دەگوازرێتەوە كە نیشانەكانی تووشبوون بە پەتاكەیان تێدایە

09/06/2020 جیهان

نەوا
بەپێی نوێترین راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو تووشبوانەی نیشانەكانی تووشبوونیان تێدا دەرنەكەوتووە، ئەگەرێكی لاوازە، بۆیە پێشنیاز دەكات زیاتر خۆپارێزی لەو كەسانە بكرێت كە نیشانەكانی تووشبوونیان تێدایە.
ماریا ڤان كیرخۆڤ سەرۆكی بەشی ئەو نەخۆشیانەی كە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندوە، "گواسنتەوەی كۆرۆنا لە رێگەی ئەو توشبوانەی كە نیشانەكانی پەتاكەیان تیایدا دەرنەكەوتوە شتێكی دەگمەنە و ئەگەرێكی لاوازە".
وتیشی، پێویستە وڵاتانی جیهان سەرەنجەكانیان لەسەر خۆپارێزی لەو كەسانە چڕبكەنەوە، كە نیشانەی پەتاكەیان پێوە دیارە.
هاوكات رونیشیكردوەوە، ئەگەر ئەو كەسانەی نیشانەی توشبونیان بە ڤایرۆسەكە تیایدا دەركەوتوە، كەرەنتین بكرێن، ئەوا دەتوانن توشبون بە پەتاكە كەمبكرێتەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group