نەوا
ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە 22 ویلایەتی ئەمریكا لە بەرزبوونەوەدایە، یەكێك لە هۆكارەكانیشی بۆ خۆپیشاندانەكانی دژی كوژرانی پیاوێكی رەشپێست دەگەڕێنرێتەوە.
كەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، بەهۆی هەڵگرتنی رێكارەكانی خۆپارێزی و خۆپیشاندانی رۆژانی رابردوو لە 22 ویلایەتی ئەمریكا ژمارەی توشوبوانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە.
كەناڵەكە بە پشت بەستن بە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر رێكاری توند نەگیرێتەبەر، ژمارەی تووشبوان بە خێرایی بەرزتر دەبێتەوە.
زیاتر لە دوو ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا لە ئەمریكا تۆمار كراون و لەو ژمارەیە زیاتر لە 113 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئەوەی رۆژی 25 ی ئایار پیاوێكی رەشپێت بە ناوی جۆرج فلۆید لە لایەن پۆلیسێكەو كوژرا، خۆپیشاندان چەندین ویلایەتی ئەمریكای گرتەوە.